سەردێڕ:

شاندێکی پەیمانگای نیشتیمانی بۆ دیموکراسی ئەمریکا سەردانی نەوەی نوێیان کرد

PM:01:56:22/11/2021

3012 جار خوێندراوەتەوە

شاندێکی پەیمانگای نیشتیمانی بۆ دیموکراسی ئەمریکا، کە نزیکن لە دیموکراتەکانەوە، سەردانی نەوەی نوێیان کرد، سەردانەکە بۆ پیرۆزبایی بوو لە نەوەی نوێ و وەرگرتنی بۆچوونیان لەسەر سیستمی تازەی هەڵبژاردن لە عێراق.


شاندەکەی پەیمانگای نیشتیمانی بۆ دیموکراسی ئەمریکا، کە کۆنگرێسمانێکی پێشووی وڵاتەکە سەرۆکایەتی دەکات، پیرۆزباییان لە نەوەی نوێ بەهۆی ئەو سەرکەوتنەی بەدەستی هێنا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

شاندەکە بۆچوونی نەوەی نوێیان وەرگرت لەسەر سیستمی تازەی هەڵبژاردن لە عێراق و چۆنێتی بەڕێوەچوونی دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

هاوکات، نەوەی نوێش داوایان کرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رۆڵی زیاتریان هەبێت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

لە ١٠ی مانگی رابردوودا، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا و تیایدا نەوەی نوێ بووی دووەم هێز لە هەرێمی کوردستان و ئەگەر رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا ١٠٪ زیاتر بووایە نەوەی نوێ دەبووە هێزی یەکەم.













گەلەری