سەردێڕ:

دراوی نێودەوڵەتی: لەمساڵدا عێراق خاوەنی خێراترین گەشەی ئابورییە لە وڵاتانی کەنداودا

PM:01:20:22/11/2021

2280 جار خوێندراوەتەوە

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت عێراق ببێتە خاوەنی خێراترین گەشەی ئابوری لە ناو وڵاتانی کەنداودا بۆ ساڵی ٢٠٢١.


بەگوێرەی ئەو ئامارانەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بڵاویکردووەتەوە، گەشەی ئابوری وڵاتانی کەنداو رێژەیەکی بێوێنەی تۆمارکردووە بەجۆرێک گەشەی ئابورى عێراق بۆ ئەمساڵ ٣،٦٪ بووە.

بەگوێرەی ئامارەکان، دوای عێراق، سعودیە دێت کە گەشەی ئابوریەکەی گەشتووەتە ٢،٨٪ و گەشەی ئابوری عومانیش گەشتووەتە ٢،٥٪.

لە پێشتردا، حکومەتى عێراق ئاماژەی بەوەدابوو، بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى نەوتەوە قەرزە دەرەکیەکانی سەر عێراق بۆ سێ ملیار دۆلار کەمیکردووە کە ئەوەش ئاماژەیە بۆ خێرای گەشەسەندنی ئابوری ئەو وڵاتە.








گەلەری