سەردێڕ:

نوێترین هەڵوێستی دەوڵەتی یاسا لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داھاتووی عێراق

PM:12:33:22/11/2021

5668 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، حکومەتی داھاتووی عێراق بە بەشداری زۆربەی لایەنە سیاسییەکان بە تەوافوق پێکدەھێنرێت.


محەمەد سەیھود ئەندامی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە نوری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاند، تا ئێستا بە فەرمی گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکان لەبارەی پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی عێراق دەستیپێنەکردووە، دەشڵێت، "گفتوگۆ فەرمییەکان دوای راگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان دەستپێدەکات."

راشیگەیاندووە، حکومەتی داھاتووی عێراق بە بەشداری زۆربەی لایەنە سیاسییەکان، بە تەوافوق پێکدەھێندرێت و "پێویستە بەرەی ئۆپۆزسیۆن لە خولی داھاتووی پەرلەمانی عێراقدا بوونی ھەبێت."

پێشتر، موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر، کە رەوتەکەی لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقدا، زۆرترین کورسی بەدەستھێناوە داوای کردبوو کە حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی پێکبھێنرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمیسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان رابگەیەنێت.













گەلەری