سەردێڕ:

لەبازاڕەکانى هەرێم نرخى زێڕ بەرزبووەوە

PM:12:02:22/11/2021

6728 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٨٤٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی زێر جێگیرە، بەڵام لە بازاڕەکانى هەرێم نرخى زێڕ بەرزبووەتەوە.


هاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٩ دۆلار و ٣٥ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٩ هەزار و ٣٥٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا نزیکەى دوو ھەزار دینار بەرزبووەتەوە و بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٣٠ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٨٦ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٨ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.













گەلەری