سەردێڕ:

حکومەتی هەرێم لە بارەی وەرگرتنی کۆچبەرانی کورد لەئەڵمانیا روونکردنەوە دەدات

AM:11:39:22/11/2021

10136 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، دەنگۆی وەرگرتنی 2000 کۆچبەر رەتدەکاتەوە و دەڵێت” وەزیرێکی ئەڵمانیا پێی وتین ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکی ڕاستی نیە".


سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند:" ئێمە لە گەڵ لایەنەکانی ئەوروپی دەمێکە باسی ئەوە دەکەین، ئەگەر بیانەوێت خەڵک رووییان تێ نەکات پێویستە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن".

دەربارەی ئەو کۆچبەرە کوردانەی لەسنوری بیلارووسیان وتی:" ئەو خەڵکەی سەفەرییان کردووە بە ڕێگای فەرمی و بەڤیزای گەشتیاری کۆچیان بۆ بیلاڕوسیا کردووە، لەسەرەتاوە دیارە لەرێگای تۆڕی قاچاخچی و مافیاکان لەسەرتاسەری کوردستان و وڵاتانی دەوروبەر و جیهان تۆڕێکی فراوانیان هەیە ئەو خەڵکەیان بە لاڕێدا بردووە بەوەی بردویاننەتە بیلاڕوسیا و پێیان وتون لەوێوە پاس چاوەڕێتان دەکات بەپاس دەگوازرێنەوە بۆ سنورەکانی پۆڵەندا، وە لەوێوێشەوە بەچەند ڕۆژێک دەبرێنە ئەڵمانیا یا هەر وڵاتێکی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، جگە لەوەی لە بونەتە قوربانی ململانێی نێوان بیلاڕوسیا و یەکێتی ئەوروپا، ئەو خەڵکانە هی نەتەوەی تریشن ئێمە زۆر پەرۆشین بۆیان". 


بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، دەربارەی هەنگاوەکانی هاریکاریکردنی ئەو کۆچبەرانە وتی:"ئێمە نوێنەرایەتیمان لە بیلاڕوسیا نیە، بەڵام لە ڕێگای باڵوێزخانەی عێراق لە ڕوسیا هەوڵدراوە ئەو کەسانەی بەخواستی خۆیان دەیانەوێت بگەڕێنەوە ناونوس بکرێن و پاسپۆڕتی گەڕانەوەیان بۆ بکرێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ٤٣١ بەوشێوەیە گەڕانەوە، تا ئێستاش ناونوسین بەردەوامە کۆتا جاریش کە زانیاریمان وەرگرت لە باڵوێزخانەی عێراق لە مۆسکۆ کە تیمێکی ترییان ڕەوانەی مینسک کردووە نزیکەی ٥٠٠ کەسی تر خۆیان ناونوس کردووە."


سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە هەندێک میدیاوە بڵاوکرایەوە، گوایە لە دوای پەیوەندییە تیلفۆنیەکەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆکی بیلاڕوسیا بڕیاردراوە بەوەی ئەڵمانیا ٢٠٠٠ لەو کۆچبەرانە بە فەرمی وەربگرێت".

سەفین دزەیی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و وتی ”لە دوو ڕۆژی ڕابردوو، لە میانەی کۆنگرەکەی مەنامە وەزیرێکی ئەڵمانیامان بە فەرمی بینی ئەو بابەتەمان لەگەڵ باسکرد، وەزیرە ئەڵمانیەکە زۆر بە فەرمی ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە و وتی هیچ بنەمایەکی ڕاستی نیە. ”













گەلەری