شاندێکى رێکخراوى تەندروستى جیهانى سەردانى کۆچبەرانى لە کەمپە داخراوەکان لەسەر سنورى بیلاروسیا کردووە و ئاماژە بە زیادبوونى کێشە تەندروستییەکانیان دەکەن.
شاندى رێکخراوى تەندروستى جیهانى کە سەردانى کۆچبەرانیان کردووە لە کەمپە داخراوەکانى بیلاروسیا و ئاماژە بەوە دەکەن، له‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی كۆچبه‌رانه‌وه زانیاری‌یان له جێگری سه‌ركۆماری بیلاروسیا، یوری كارایێڤ وه‌رگرتووه.
بەگوێرەى راگەیەندراوى
رێکخراوەکە "كێشه ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له كه‌مپه داخراوه‌كان
له‌سه‌ر سنووری بیلاروسیا لەگەڵ پۆڵه‌ندا له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دان بگه‌نه ئه‌ورووپا
تا دێت زیاتر ده‌بن".
لە راگەیەندراوى رێکخراوەکەدا روونکراوەتەوە
"یوری كارایێڤ
تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شه‌و و رۆژ ٢٤ كاتژمێر خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان
پێشكه‌ش به كۆچبه‌ران ده‌كرێن و تا ئێستا نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراون،
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ش خه‌وێندراون تووشی هه‌وكردنی سییه‌كان بوون و
تووشبووانی نه‌خۆشیی شه‌كره‌ن".
كارایێڤ وتووشیه‌تی:
"ئه‌وانه‌ی به شێوه‌ی ناوبڕ تووشی كۆخه، هه‌ڵامه‌ت و ئازاری سك و سنگ ده‌بن
تیمه ته‌ندروستییه‌كان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، منداڵان و ژنانی دووگیان له كاتی پێویستدا،
ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن".
به‌ڕێوه‌به‌ری دۆخی له‌ناكاوی
نووسینگه‌ی بازنه‌ی ئه‌ورووپای رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، گێراڵد رۆكێنشاوب به
جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كۆچبه‌رانی سه‌ر سنووری بیلاروسیا لەگەڵ پۆڵه‌ندا له ره‌وشێكی
سه‌ختدا ده‌ژین، ده‌ڵێت: "ئه‌و كۆچبه‌رانه ره‌وشی ته‌ندروستییان باش نییه.
ژماره‌یه‌كیان تووشبووانی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانن. حكومه‌تی بیلاروسیا هه‌وڵی
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه ده‌دات. زۆربه‌ی كۆچبه‌ران نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان".
لە راگەیەندراوى
رێکخراوە تەندروستییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "ئه‌م دوو هه‌زار كۆچبه‌ره كه
سه‌ره‌تا دارستانیان به درێژایی سنوور بڕی و دواتر هێندرانه ناو كه‌مپه داخراوه‌كان
زیاتر له دوو هه‌فته‌یه خۆیان نه‌شۆردووه، ژماره‌یه‌كیان ده‌یانه‌وێت له رێگای
شۆردنی سه‌ریانه‌وه ئه‌و پێویستییه پڕ بكه‌نه‌وه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یشیان له
رێگای ده‌سته‌سڕی ته‌ڕه‌وه كه له‌لایه‌ن رێكخراوه مرۆییه‌كانه‌وه به‌سه‌ریاندا
دابه‌ش كراوه، پاكوخاوێنی خۆیان رابگرن".
ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی کە
زۆربه‌یان له عێراق و سووریاوه هاتوون له هەشتی تشرینی دووه‌مه‌وه له‌سه‌ر
سنووری بیلاروسیا لەگەڵ پۆڵه‌ندا له ناوچه‌ی دارستان خۆیان كه‌پریان دروست كردبوو
و له چاوه‌ڕوانی كردنه‌وه‌ی سنووردا بوون، به‌ڵام دواتر ته‌واوی ئه‌و كه‌پرانه چۆڵ
كران و حكوومه‌تی بیلاروسیا ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی برده ناو ئه‌و كه‌مپه داخراوانه‌ی
له ناوچه‌كه ئاماده‌ی كردن.