AM:11:06:22/11/2021
25864 جار خوێندراوەتەوە
دەستەى کەشناسى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى کەشوهەواى شارەکان بڵاوکردەوە و پێشبینییەکى بۆ بارینى نمە باران راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەى کەشناسى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد "پێشبینى دەکرێت لەرۆژى پێنجشەممەوە نمە باران دەستپێبکات".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە
پلەى گەرمى سبەینێ سێشەممە لە پارێزگاى دهۆک ٨بۆ ٢١ پلە و لە هەولێر ١٠ بۆ ٢٠ پلە
و سلێمانى ١٠ بۆ ١٩ پلە و کەرکوک ١٠ بۆ ٢٤ پلەى سەدى دەبێت.
لە راگەیەندراوەکەى دەستەى کەشناسى عێراق
ئاماژەى بەوە کردووە کە پێشبینى دەکرێت لە رۆژى پێنجشەممەوە شەپۆلێکى نمە باران
دەستپێبکات.