سەردێڕ:

ڤیدیۆ..لە ئەمەریکا ئۆتۆمبێلێک خۆى کرد بەناو رێپێوانێکدا.. کوژراو و بریندار هەیە

AM:08:46:22/11/2021

7256 جار خوێندراوەتەوە

لەویلایەتێکى ئەمەریکا لەکاتێکدا کە ژمارەیەک لە هاوڵاتى رێپێوانێکیان ئەنجامدابوو بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەى هاتنى سەرى ساڵ، ئۆتۆمبێلێک خۆى کرد بەناو رێپێوانەکە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە هاوڵاتى گیانیانلەدەستدا و ٢٠ کەسیش بریندار بوون.


پۆلیسى ئەمەریکا بڵاوى کردەوە "لەشارى واکێشاى ویلایەتى ویسکۆنسنى لەکاتێکدا کە هاوڵاتیان رێپێوانێکیان ئەنجامدەدا بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەى هاتنى سەرى ساڵ، ئۆتۆمبێلێک بەخێرایى بەناو بازگەى هێزەکانى پۆلیسدا تێپەڕى و خۆى کرد بەناو رێپێوانەکە و ژمارەیەک لە هاوڵاتى گیانیانلەدەستدا و ٢٠ هاوڵاتیش بریندار بوون و بۆ چارەسەرکردن گەیەنرانە نەخۆشخانە".

پۆلیسى ئەمەریکا ئاماژەى بە ژمارەى کوژراوانى رووداوەکە نەکردووە بەڵام جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە تۆمەتبارى ئەو رووداوە دەستگیرکراوە.














گەلەری