سەردێڕ:

موقتەدا سەدر فشارەکانى سەر کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان ئاشکرا دەکات

AM:08:26:22/11/2021

4144 جار خوێندراوەتەوە

رێبەرى رەوتى سەدر رەتکردنەوەى دەستێوەردانى لە کاروبارى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان راگەیاند و ئاماژەى بەوە کرد کە بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان دەیانەوێت ئەنجامى هەڵبژاردنە پێشوەختەکە بگۆڕن.


موقتەدا سەدر رێبەرى رەوتى سەدر لە میانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لە تویتەر ئاماژەى بەوە کرد "بەوپەڕى شانازییەوە دەستپاکى کارى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان رادەگەیەنین و لە هەمان کاتیشدا هەموو جۆرە دەستێوەردانێک لە کارى کۆمسیۆنەکە رەتدەکەینەوە و جەخت لەسەر سەلامەتى کارمەندەکانى دەکەینەوە".

رێبەرى رەوتى سەدر ئاماژەى بەوەش کرد "بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان فشار لەسەر کۆمسیۆن دەکەن و دەیانەوێت ئەنجامى هەڵبژاردنەکە بگۆڕن".

ئەمە لە کاتێکدایە کۆمسیۆن لە کارى تانە و ژماردنەوەى دەستى دەنگەکانى چەند وێستگەیەک تەواو بوو کە سکاڵاى لەسەر بوو و بڕیارە بەمزووانە ئەنجامە فەرمییەکانى هەڵبژاردنە پێشوەختەکە رابگەیەنێت.













گەلەری