بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، هۆکاری تەقینەوەی بۆڕیەکە کوژانەوەی کارەبا نەبووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە هاتووە، "لە روونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاندووە، بەهۆی پچڕانی لەناکاوی کارەبا هێڵی دووی ئاوی دوکان - سلێمانی، تەقیوە چەند شوێنێکی سلێمانی و دەوروبەری بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بێ ئاو دەبن ."
ئەوەش هاتووە، "بەڵام هۆکاری تەقینی بۆرییەکە بەهۆی کوژاندنەوەی کارەباوە نەبووە، بەڵکو
دوای تەقینی بۆرییەکە و دوای بیست خولەک و لەسەر داوای ئەندازیاری سەرپەرشتیاری وێستگەی
ئاوی پیرقوربان کارەبا کوژێنراوەتەوە."
ئەمشەو، سیروان
سەرحەد قائیمقامی قەزای دوکان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی بڕانی کارەباوە بۆڕییەکی
سەرەکی ئاوی دوکان-سلێمانی تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو کارماندی بەرگری شارستانی بریندار
بوون.
دواتریش، بەڕێوەبەرایەتی
ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی شکانی بۆڕی هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی، بۆ ماوەی
زیاتر لە ۲٤ کاتژمێر، دابەشکردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و تەواوی
گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە و قەزاو ناحیەکانی شۆڕش و چەمچەماڵ و تەکێ و بازیان و گۆپاڵە
و بازیان و پیرەمەگروون دەوەستێت .