PM:10:44:21/11/2021
50636 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی شکانی بۆڕی هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی، بۆ ماوەی زیاتر لە ۲٤ کاتژمێر، دابەشکردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و تەواوی گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە و قەزاو ناحیەکانی شۆڕش و چەمچەماڵ و تەکێ و بازیان و گۆپاڵە و بازیان و پیرەمەگروون دەوەستێت .
پاش ئەوەی تەقینەوەیەک لە بۆری ئاوی دوکان-سلێمانی روویدا و بەوهۆیەشەوە بۆری ئاوی پرۆژەکە شکا، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "بەهۆی شکانی بۆڕی هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی، بۆ ماوەی زیاتر لە ۲٤ کاتژمێر، دابەشکردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و تەواوی گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە و قەزاو ناحیەکانی شۆڕش و چەمچەماڵ و تەکێ و بازیان و گۆپاڵە و بازیان و پیرەمەگروون دەوەستێت."
لەبەشێکی دیکەی
راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەئێستادا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە سەرقاڵی چاککردنی
بۆرییەکانن، بۆئەوەی بەزووترین کات ئاو بگاتەوە بە هاوڵاتیان .
کەمێک پێش ئێستا،
سیروان سەرحەد قائیمقامی قەزای دوکان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی بڕانی کارەباوە
بۆڕییەکی سەرەکی ئاوی دوکان-سلێمانی تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو کارماندی بەرگری
شارستانی بریندار بوون.