سەردێڕ:

وەزارەتی بازرگانی نرخی ئاردی دیاریکرد

PM:08:59:21/11/2021

37840 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بڕیاری دا بە کەمکردنەوەی نرخی ئارد و بۆ هەر فەردەیەک ئارد نرخەکەی بەکەمتر لە (٢٠) هەزار دینار دیاریکرد، دەشڵێت، "لەرۆژانی داهاتوودا بەو بڕە پارەیە ئارد دەخەنە بازاڕەوە".


محەمەد حەنوون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، لەماوەی رۆژانی داهاتوودا نرخی فەردەیەک ئارد بۆ کەمتر لە ٢٠ هەزار دینار دادەبەزێنێت و دەیخاتە بازاڕەوە.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەوەشی ئاشکراکردووە، کۆنتڕۆڵی بازاڕیان کردووە و رێگەنادەن هیچ کەسێک یاریی بە نرخەوە بکات.

لەبارەی دابەزینی نرخی ئاردەوە، محەمەد حەنوون ئاماژەی بەوەکردووە، نرخی ئارد بۆ هەر فەردەیەک لە ٣٣ هەزار دینارەوە دەستی بە دابەزین کرد و لە ئێستادا لەبازاڕدا بە ٢٥ هەزار دینارە، لە چەند رۆژی داهاتووشدا بە کەمتر لە ٢٠ هەزار دینار دەخرێتە بازاڕەوە.

حەنوون ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی بازرگانی هیچ کێشەیەکی لەگەڵ رێژەی ئاردی بەردەست و ستراتیژییەتی بەکۆگاکردندا نییە و تا ئێستاش نۆیەم نۆرەی دابەشکردنی ئاردی تەواو کردووە و لە ئێستاشدا کاردەکات بۆ دابەشکردنی نۆرەی دەیەمی ئارد.













گەلەری