بەرێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پێشبینی باران بارین دەکەن لەناوچەکانی هەڵەبجە و گەرمیان و سلێمانی، کە لەمشەوەوە تا سبەینێ باران ببارێت.
فازڵ ئیبراهیم بەرێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم باسی لەوەکرد، لە دوو مانگی سەرەتای وەرزی سەرماوە تا ئێستا رێژەی بارانبارین کەمترە لەوەی پێشبینی کراوە و بەراورد بە ساڵی رابردوو، کۆی گشتی بارانبارنیش کەمترە.
ئاماژەی بەوەش
کرد، ئاستی بارانبارین لە دوو مانگی وەرزی سەرمای ئەمساڵدا بەراورد بەساڵی رابردوو
بەم شێوەیە بووە:
ئەمساڵ لە سنوری
پارێزگای هەولێر ٨.٥ میللیمەتر سێجا باران باریوە لەکاتێکدا پار ساڵ ٣١ میللیمەتر
سێجا بووە.
ئەمساڵ لە سنوری
پارێزگای سلێمانی ٣٢ میللیمەتر سێجا باران باریوە لەکاتێکدا پار ساڵ ١٢٢ میللیمەتر
سێجا بووە.
ئەمساڵ ساڵ لە
سنوری پارێزگای دهۆک ٥.٢ ملیمەتر سێجا
باران باریوە لەکاتێکدا پار ساڵ ٣٨ ملیمەتر سێجا بووە.
ئەمساڵ لە سنوری
پارێزگای کەرکوک ٧.٩ میللیمەتر سێجا باران باریوە لەکاتێکدا پار ساڵ ٩.٢ میللیمەتر
سێجا بووە.
ئەمساڵ لە سنوری
پارێزگای هەڵەبجە ٤٥ میللیمەتر سێجا باران باریوە لەکاتێکدا پار ساڵ ٣٨ میللیمەتر
سێجا بووە و تاکە ناوچەیە رێژەی بارانبارینی زیاترە بەراورد بە ساڵی رابردوو.
بەرێوەبەری گشتی
کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم باسی لەوەکرد،
سنوری ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان ئەمشەو پێشبینی باران بارین دەکرێت لە
ناوچەکانی پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و لە پارێزگای هەولێر تەنها
لە ناوچە شاخاوییەکان پێشبینی دەکرێت و لە دهۆکیش هیچ پێسبینییەکی باران بارین
ناکرێت و دواتر بۆ نزیکەی هەفتەیەک پێشبینی هیچ بارانبارینێک ناکرێت و کەشەکە تا
رادەیەک بە جێگیری دەمێنێتەوە.
هاوکات، لەبارەی
پەڵەدانەوە باسی لەوەکردووە تا ئێستا پەڵەی نەداوە و پەڵەدان پێویستی بە ٣٠ بۆ ٤٠
میللیمەتر سێجا باران بارین هەیە و لە هەندێک ناوچە تەنها یەک میللیمەتر باران باریوە.