سەردێڕ:

لە کاتی هەبوونی ئەم نیشانانەدا نابێت شیر و بەرهەمەکانی بخۆیت

PM:05:40:21/11/2021

16628 جار خوێندراوەتەوە

بەرهەمی شیرەمەنی دەتوانن ببنە هۆکارێکی سەرەکی بۆ کێشەی تەندروستییت، لە کاتێکدا ئەگەر چەند نیشانەیەک لە جەستەتدا بەدیکرد لە کاتی خواردنیان ئەوا دەستبەرداری خواردنی بەرهەمە شیرەمەنییەکان ببە.


ماڵپەری "برایت ساید" هەندێک لەو نیشانانە ئاشکرادەکات کە لە کاتی هەبوونیاندا نابێت بەرهەمەکانی شیر بخیۆت:

ئەگەر زۆربەی کات هەست بە بێهێزی کرد:

شیر چەند گەردێکی بێهۆشکەری تێدایە خەواڵووت دەکات، بەڵام مانای وانیە بەیەکجاری دەتخەوێنێت، لەکاتێکدا قورس هەرس دەکرێت لەبەرئەوە جەستە هیلاک دەکات لە هەرسکردندا و بە ئەستەم تێکیان دەشکێنێت، ئەمەش سووڕی خەو تێکدەدات.

هەبوونی پەڵە و زیپکە:

چەند توێژینەوەیەک دەریخستووە، شیر زیپکە لە هەرزەکار و لاوە پێگەیشتووەکاندا زیاد دەکات، بەرهەمە شیرەمەنیەکان لۆمە دەکرێن لەم بارەیەوە.

شیر کار لە هۆرمۆنەکان دەکات وەک ئەنسۆلین و IGF-1 :

شیری کەم چەوری دەکرێت بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەریی لەسەر تەندروستی جەستە دروست بکات.

کاتێک کرداری هەرس شێوەیەکی ئاسایی نابێت:

توێژینەوەیەک دەریخستووە %٦٥-٧٠ی دانیشتوانی جیهان بە کەمی لاکۆتزەوە دەناڵینن، شیری مانگا زۆر ئەستەمە بۆ هەرسکردن هەر بۆیە کاتێک کێشەی هەرس هەبوو و گەدە کێشەی تێدابوو دەبێت لە شیر دوور بکەویتەوە.

لەم حاڵەتانەی دیکەشدا دەبێت لە خواردنەوەی شیر دوور بکەویتەوە:

یەکەم: هەبوونی هەستاری و حاڵەتی تایبەت بە پێست.

دووەم: هەبوونی کۆڵسترۆڵی زۆر.

سێیەم: درزبردنی ئێسک یان ترسی شکانی زۆری هەبوو.

چوارەم: ئەگەر جەستە بەرگریی بۆ دەرمان دروست کرد و خێرا چاک نەبویتەوە.

ر.ئ













گەلەری