PM:04:00:21/11/2021
2844 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای مانەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠ رۆژ لە سعودیە ئەمڕۆ دووەمین عومرەکاری هەرێم کۆچی دواییکرد.
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، ئەو عومرەکارە ناوی (عارف محمد عارف)ـە و خەڵکی ئیدارەی زاخۆیە و بەر لە ماوەیەک گەشتی عومرەی کردووە و دوای مانەوەشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەککەی پیرۆز ئەمڕۆ لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
رۆژی ٢٣ی مانگی ٩، بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند،
عومرەکارێکی هەرێمی کوردستان، کە دانیشتووی شاری دهۆک بووە دوای گەشتکردنی بۆ وڵاتی
سعودیە بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرە لە شاری مەککە کۆچی دواییکرد و هەر لەوێش
بەخاک دەسپێردرێت.
لە ماوەی رابردوودا، بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە
گەشتی حەج و عومرە سنووردار کرا تەنیا بۆ هاوڵاتییانی سعودیە، دواتر بە مەرجی
وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا هاوڵاتییانی وڵاتانی دیکەش توانییان بچنە حەج و عومرە.