PM:02:34:21/11/2021
93768 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، "وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە رێککەوتن لەسەر گێڕانەوەی کۆچبەرانی عێراقی کە لەسەر سنووری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریانخواردووە بۆ عێراق بە شێوەیەکی ئارەزومەندانە."
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و میگڵ بەرگر وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا "پێداگرییان کرد لەسەر گەڕانەوەی کۆچبەرە گیرخواردووە عێراقییەکان لەسەر سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا بۆ عێراق بەشێوەیەکی ئارەزومەندانە."
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، "جەختیشییانکردووەتەوە لەسەر
پەلەکردن بە رێگریکردن لە وەستاندنی تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لەسەر
سنوورەکان."
فوئاد حسێن ئاماژەی بەوەداوە، عێراق ئامادەیە پشتیوانی کۆچبەران
بکات و هاوکارییان بکات و هەوڵبدات بیانگێڕێتەوە بۆ ناو خاکی عێراق لە رێگەی دابینکردنی
گشتی ئاسمانییەوە لە بیلاڕوسیاوە بۆ عێراق.
ماوەی زیاتر لە مانگێکە قەیرانی کۆچبەران لەسەر سنوری نێوان
بیلاروسیا و پۆڵەندا دروستبووە و بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپاش سەرۆکی بیلاڕوسیا تۆمەتبار
دەکەن بە بەکارهێنانی کۆچبەران وەک چەکێک دژی یەکێتییەکە دوای ئەوەی سزایان بەسەردا
سەپاندووە.