پەرلەمانی کوردستان رۆژی سێشەممە کۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیازەیاسا و ژماره‌یه‌ک پرۆژه‌یاسا ده‌كرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکیدا کارنامەی دانیشتنی داهاتووی بڵاوکردەوە، کە بڕیارە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەبچێت.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، خوێندنەوە بۆ هەردوو پێشنیازەیاسای
(به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به خێزان و ئافره‌ت له هه‌رێمی كوردستان-عێراق)
و (هه‌مواری یاسای سه‌لماندن ژماره ١٠٧ی ساڵی ١٩٧٩ی هه‌مواره‌كانی له هه‌رێمی
كوردستان) و پرۆژه‌یاسای چه‌ك له هه‌رێمی كوردستان-عێراق دەکرێت.
هاوکات، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (كۆمپانیا
ئه‌منییه تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧،
٨٨، ٨٩) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دەکرێت.
هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی پەرلەمان، دەنگ لەسەر پرۆژه‌یاسای
(هه‌مواری یاسای بزربوهكان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی له‌ناوبردنی به‌كۆمه‌ڵی گه‌لی
كوردستانی عێراق، ژماره (٣)ی ساڵی ١٩٩٩) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣،
٩٦، ٩٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دەدرێت.