دوو رۆژ لەمەوبەر بەلەمێک بە ٤٥ سەرنشینەوە لە دوورگەی کریتی لە یۆنان نقومبوو، دەزگای لوتکەش ناوی رزگاربووان و بیسەروشوێنانی بڵاوکردەوە.
دوو رۆژ لەمەوبەر
بەلەمێکی کۆچبەران بە ٤٥ سەرنیشینەوە لە نزیک دوورگەی کریتی نقومبوو، بەپێی چەند سەرچاوەیەکی
جیاواز زۆرینەی سەرنشینانی بەلەمەکە خەڵکی ھەرێمی کوردستانن و تا ئیشتا ٣٧ کەسیان
رزگارکراون.
هاوکات، تا
ئێستا هەشت کەس لەو کەسەی لە یەختەکەدا بوون چارەنوسیان نادیارە.
لای خۆشییەوە، عمر
ئەحمەد ئەندامی فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراقی لە دوورگەی کریتی یۆنانەوە
رایگەیاند، "ئەو پەنابەرانەی کە لە مەترسی خنکان رزگار کران لە ئێستادا لە دوورگەی
ئیراپیترا راگیراون لە ژێر چاودێریدان و پۆلیس رێگا بە دیداریان نادات."
ناوی سەرنشینانە
کوردەکانی بەلەمەکەی دوورگەی کریتی: