سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم: باران بەلێزمە دەبارێت

AM:11:49:21/11/2021

98592 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و لە ئێوارەدا لە چەند ناوچەیەک نمەباران دەسپێدەکات، دەشڵێت، سبەینێ لە زۆربەی ناوچەکان هەوری تەواو دەبێت و لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت و لە هەندێ ناوچەی دیکە لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی بەلێزمە دەبارێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێر ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، سبەینێش ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ هەبوونی نمەباران لە ناوچە جیاجیاکان بەتایبەتی ناوچە شاخاوییەکان.

باسی لەوەشکردووە، لە سلێمانی نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و لەکاتی ئێوارەدا نمەباران دەستپێدەکات، سبەینێش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە زۆربەی کاتەکاندا.

لەبارەی کەش و هەوای پارێزگای دهۆکەوە ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، بەڵام سبەینێ لەگەڵ ئەوەی ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت ئەگەری نمەباران لەناوچە شاخاوییەکان هەیە.

راشیگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم لە هەندێک ناوچە ساماڵ و پەڵە هەور و لە هەندێک ناوچەی دیکە نیمچە هەور و دواتر پەڵە هەور دەبێت، دەشڵێت، لە پارێزگای هەڵەبجە ئەگەری نمەباران هەیە و دواتر ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور.

لەبارەی پێشبینییەکان بۆ کەش و هەوای پارێزگای هەڵەبجە، راگەیەنراوەکەی کەشناسی ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری باران لە کاتەکانی شەودا، سبەینێش ئاسمانی پارێزگاکە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە زۆربەی کاتەکان و ئەگەری بارانی بەلێزمە لەناوچە شخاوییەکان لەگەڵ هەورە بروسکەدا.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی کەشناسی هەرێم، ئەمرۆ ئاسمانی پارێزگای کەرکوک ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام سبەینێ پێشبیدەکرێت ئاسمان هەوری باراناوی بێت لەگەڵ بوونی نمەباران لەکاتە جیاجیاکاندا.













گەلەری