سەردێڕ:

رێگای سەرەکی سلێمانی – کەرکوک داخرا

AM:10:50:21/11/2021

25732 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانەوە کە داوای دەرماڵەکانیان دەکەن، لە چەمچەماڵ رێگای سەرەکی سلێمانی – کەرکوک گیراوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان گردبوونەوە و و داوای پێدانی دەرماڵەیان دەکرد، کە هەشت ساڵە حکومەت دەرماڵەی خوێندکارانی بڕیوە، لەو چوارچێوەیەدا لە چەمچەماڵ رێگای سەرەکی سلێمانی – کەرکوک گیرا.

لەوبارەیەوە، خوێندکارێک باسی لەوەکرد، حکومەت لە دۆخێکی زۆر باش دایە و داهاتی نەوت و ناوخۆش بەرزە هەر بۆیە ئەوان داوای سادەترین مافی خۆیان دەکەن کە ماوەی چەندین ساڵە بڕدراوە.

لە ماوەی رابردوودا، حکومەتی هەرێم بە پاساوی‌ خراپی‌ دۆخی‌ دارایی‌ و وەستانی‌ بودجەی‌ هەرێم لە بەغدا و دابەزینی‌ نرخی‌ نەوت و شەڕی‌ داعش دەرماڵەی خوێندکارانی بڕی، بەڵام کە لە ئێستادا ئەو پاساوانە بوونیشی نەماوە حکومەت دەستی بە دابەشکردنی دەرماڵە نەکردووەتەوە.

دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بڕە پارەیەک بوو کە لەلایەن حکومەتەوە بەسەر خوێندکاراندا دابەشدەکرا، کە بۆ خوێندکارانی دەرەوەی شار کە هاتوچۆیان دەکرد ١٠٠ هەزار دینار، بۆ خوێندکارانی دەرەوەی شار کە لە بەشەناوخۆی دەمانەوە ٦٠ هەزار دینار و بۆ خوێندکارانی ناوشارەکان ٤٠ هەزار دینار بوو.













گەلەری