بەگوێرەی ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی، لە فڕۆکەخانەی ئەتڵەنتای نێودەوڵەتی لە هەرێمی جۆرجیای ئەمریکا گەشتیارێک چەکی پێبووە بەوهۆیەوە دۆخێکی نائاسایی دروستبووە و بەشێک لە گەشتەکان راگیراون.
ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە فڕۆکەخانەی ئەتڵەنتای نێودەوڵەتی لە هەرێمی جۆرجیای ئەمریکا لە کاتی پشکنیندا چەک بە یەکێک لە گەشتیارەکان دۆزراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەوکاتەدا دۆخێکی نایاسایی
دروستبووە و چەندین گەشت راگیراون و لەوکاتەشدا چەند فڕۆکەیەک نەنیشتووەتەوە.
هاوکات، رۆبێرت سپیندین بەرپرسی ئەمنی ناو فڕۆکەخانە باسی
لەوەکردووە، بەهۆی پێبوونی چەک لەلایەن ئەو کەسەوە هیچ کەسێک بریندار نەبووە.
لە بەرامبەردا، شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکەوە وتی، سێ
کەس بریندار بوون بەهۆی پاڵپێوەنان و دروستبوونی پاڵەپەستۆوە، بەڵام بەهۆی بەکارهێنانی
چەکەوە کەس بریندارنەبووە.
بەگوێرەی وتەی پۆلیسی فڕۆکەخانە ئەتڵانتا، توانیویانە
ناسنامەی کەسەکە دەستنیشان بکەن و کەسەکە تەمەنی ٤٢ ساڵ بووە و ناوی کەینی وێڵزە.