سەردێڕ:

نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێمدا

AM:09:55:21/11/2021

22896 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٨٤٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی زێر جێگیرە.


هاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٩ دۆلار و ٣٥ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٩ هەزار و ٣٥٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش نرخی یەک گرام زێڕ ٥٥ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام ٥٥١ دۆلار دابەزیوە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا چوار ھەزار دینار دابەزیوە و بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٩ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٨٦ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٦ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.













گەلەری