بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند، شەوی رابردوو لە ناحیەی سەرکەپکان لە رووداوێکی ھاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی تریش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند، کاتژمێر ١١ی شەوی رابردوو لە ناحیەی سەرکەپکان رووداوێکی هاتوچۆ وەرگەڕان روویداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆتۆمبێلێکی
جۆری تایبەت وەرگەڕاوە و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکە برینداربوون.
بەگوێرەی ئامارەکانی هاتوچۆی هەرێم لە ماوەی ۱۰ مانگی سەرەتای
ئەمساڵدا سێ هەزار و ٥٠٩ رووداوی هاتوچۆ روویداوە، کە بەهۆیەوە ٥٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە
و شەش هەزار و ٢٦ کەسیش برینداربوون.
بەپێی دوایین ئامار، لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ۹٥۰ هەزار ئوتۆمبێل
هەیە، واتە هەر سێ کەسێک ئوتۆمبێلێکی بەردەکەوێت، لە کاتێکدا بەپێی ستانداردی جیهانی
دەبێت هەر حەوت کەسێک و یەک ئۆتۆمبێلی بەربکەوێت.