AM:08:13:21/11/2021
3560 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٧٨ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە نرخی دوێنێ ئێوارە ئەمرۆ نرخی یەک بەرمیل نەوت ٥٣ سەنت بەرزبووەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٥ دۆلار و ٩٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەمەش لە ٤ی تشرینی یەکەمەوە یەکەمجارە نرخی بەم شێوەیە دابەزێت، پێشتر لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ نرخی نەوت بەرێژەی ٢.٩٥٪ دابەزی و یەک بەرمیل بە ٧٨ دۆلار و ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دابەزینی نرخی نەوت لەکاتێکدایە کە بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.