PM:09:05:20/11/2021
9816 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر رایگەیاند، سبەینێ شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ٩ دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا مامۆستایانی وانەبێژی سنووری بەڕێوەبەرایەتییان ئاگادار دەکاتەوە، کە بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانانەی کە مامۆستای وانەبێژییان هەیە، سەردانی بەشی ژمێریاری پەروەردەی گشتی هەولێر بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ٩.
لە راگەیەنراوەکەشدا ئەوەش هاتووە، کە پێویستە خوودی بەڕێوەبەری
قوتابخانەکان ئامادە بن نەک مامۆستایان.
ئەمەش لەکاتێکدایە، مامۆستایانی وانەبێژ لە قوتابخانەکاندا
وانە دەڵێنەوە بەڵام بە فەرمی دانەمەزراون، لەماوەی رابردوودا زۆرجار داوای دامەزراندنیان
کردووە و چەندین جار حکومەت بەڵێنی دامەزراندنیانی داوە، بەڵام نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە
کە ژمارەیان ١٧ ھەزار و ٥٠٠ مامۆستایە.