دەکرێت هەندێک لە نیشانەکانی نەخۆشکەوتنی دڵ پێشوەختە لە جەستەدا دەربکەون، بەبێ ئەوەی هەستی پێبکرێت و ئاماژە بێت بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکە، کە زیاتر لە سەر پێستدا نیشانەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتە دەردەکەوێت.
ماڵپەڕی روسیا تودەی لەو بارەیەوە نوسیوویەتی، زانینی پێشوەختەی نیشانەکانی نەخۆشییەکان یارمەتیدەر بۆ چارەسەرێکی خێرا و توند نەبوونی نەخۆشییەکە وەک جەڵتەی دڵ و گیرانی بۆرییەکانی خوێن و زەبحەی دڵ، هەربۆیە لە کاتی هەستکردن بەم نیشانانە سەردانی پزیشک بکە کە ئاگادارییەکی پێشوەختەی توشبوونە بە جەڵتەی دڵ:
یەکەم: ئاوسانی قاچەکان و بەشی سەرەوەی قاچ، کە مانای وایە دڵ بە باشی کارناکات و شلە لە قاچەکاندا کۆبووەتەوە.
دووەم: دەرکەوتنی پەڵەی شین و مۆر لەسەر پێست، کە مانای گیرانی بۆرییەکانی خوێنە.
سێیەم: دەرکەوتنی خاڵی شین و مۆر لە شێوەی تۆڕ، کە زۆر کەس لە کاتی هەستکردن بە سەرما لە جەستەیاندا دەردەکەوێت، بەڵام ئەگەر بەبێ هۆ لە جەستەدا دەربکەوێت نیشانەی توشبوونە بە نەخۆشی دڵ.
چوارەم: خاڵی چەوری و زەرد لەسەر پێست و هەندێک کات لە گۆشەکانی چاو یان پشتی قاچ یاخود هێڵی دەستدا دەردەکەون، کە هۆکارەکەی کۆبوونەوەی کۆڵیسترۆڵی زیانبەخشە لە خوێندا.
پێنجەم: دەرکەوتنی پەڵەی سور زۆرکات لە شێوەی بریندا دەبێت، کە هۆکارەکەی کۆبوونەوەی چەوری سیانیدە لە خوێندا و هۆشداریی پێشوەختەی ناساغی دڵە.