PM:05:33:20/11/2021
4204 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودییە رایگەیاند، هەر نوێژخوێنێک لە ٣٠ رۆژ جارێکدا تەنها یەکجار بۆی هەیە نوێژ لە رەوزەدا بخوێنێت.
هەروەها، وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودییە ئاشکرای کرد، نوێژخوێنان دەتوانن لە رێگەی بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی "اعتمرنا - توکلنا"وە ناوی خۆیان تۆمار بکەن بە ئامانجی سەرەگرتن بۆ نوێژخوێندن لە رەوزەدا و دواتر سەردانی گۆڕی پەیامبەر و دوو هاوەڵەکەی "ئەبوبەکر و عومەر" بکەن.
ئامژەی بەوەشدا، هەموو نوێژخوێنێک ئازادە لە خوێندنی نوێژ
لەهەر شوێنێکی مزگەوتی نەبەویدا ئەنجامبدات جگە لە رەوزە، بەمەرجی ئەوەی دوو ژەم ڤاکسینی
وەرگرتبێت و لە رێگەی هەمان ئەپەوە نوێترین دۆخی تەندروستی خۆی تۆمار بکاتەوە.
رەوزە یان رەوزەی شەریفە بریتییە لە شوێنی کۆنی مزگەوتی
نەبەوی لە شاری مەدینە لە وڵاتی سعودییە و بۆیەکەمجار محەمەد پەیامبەری ئیسلام ئەو
شوینەی کردە مزگەوت لەناو ئەو شارەدا، لە ئێستادا کەوتووەتە نێوان شوێنی مینبەری کۆنی
پەیامبەر و ئەو ژوورەی گۆڕەکەی خۆیی و ئەبوبەکر و عومەری تێدایە و بەگوێرەی گێرانەوە
ئیسلامییەکان پیرۆزترین شوێنی ناو مزگەوتی نەبەوییە بۆ ئەنجامدانی نوێژ.