سەردێڕ:

زانیاری لەسەر موچە هات

PM:04:28:20/11/2021

242968 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بڕیارە ٢٥ی مانگ دابەشکردنی موچە دەستپێبکات و ئێستا سەرقاڵی کۆکردنەوەی داهاتەکانن.


چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕیاری وەزارەتەکەیان بەوجۆرەیە کە دابەشکردنی موچە ٢٥ی مانگ دەستپێبکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە موچەی ئەم مانگە بەبێ لێبڕین دابەشبکرێت و وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەتی موچە وەردەگرێت.

چاوگەکە باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا وەزارەتی دارایی سەرقاڵی کۆکردنەوەی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانە.

راشیگەیاندووە، وەزارەتی دارایی بە پشت بەستن بە مانگی رابردوو چاوەڕوان دەکات بەغدا ٢٠٠ ملیار دینارەکە بۆ هەرێم بنێرێت.

مانگی رابردوو بڕیاربوو دابەشکردنی موچەی تەواوی وەزارەتەکان لە ماوەی هەفتەیەکدا تەواو بێت، بەڵام پرۆسەکە بە سستی بەڕێوەچوو و نزیکەی دوو هەفتەی خایاند، کە ئەوەش نیگەرانی موچەخۆرانی لێکەوتەوە. 

 

هێرش قادر، هەولێر













گەلەری