سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. کۆکردنەوەی دۆلارێکى زۆر لەلایەن هاوڵاتییانەوە کە لەسەر رێگەیەکی سەرەکی بڵاوببوەوە

PM:03:54:20/11/2021

74336 جار خوێندراوەتەوە

لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت لە سەر رێگەی سەرەکی نزیک لە سان دیگۆی مەکسیک بەهەزاران دۆلار لە بارهەڵگرێک هەڵرژاوە و بەسەر رێگاکەدا بڵاوبووەتەوە و بەشێک لە هاوڵاتییان و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان سەرقاڵی کۆکردنەوەی پارەکەن.


لەلایەن خۆیەوە پۆلیسی کالیفۆڕنیا رایگەیاند، دەستبەجێ هێزەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە زۆرترین بڕی پارەیان کۆکردووەتەوە.

کۆرتیس مارتن، یەکێک لە بەرپرسەکانی پۆلیسی ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکراوەتەوە تیایاندا دەردەکەوێت ژمارەیەک خەڵک سەرقاڵی کۆکردنەوەی ئەو پارەیەن لەسەر رێگا سەرەکییەکە بڵاوبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بڕی ئەو پارەیەی لە بارهەڵگرەکە کەوتووەتە خوارەوە زیاتر لە هەزاران دۆلار دەبێت و دەگەڕێنرێتەوە بۆ بانکەکەی، بەڵام پێشتر دەبێت رادەستی پۆلیس بکرێت.

رووداوەکە لە نزیک شاری سان دیگۆ لە مەکسیک روویداوە، دوای ئەوەی ئەو بارهەڵگرەی پارەکەی گواستووەتەوە دەرگای پشتەکەی کراوەتەوە و پارەکە کەوتووەتە خوارەوە و لەسەر شەقامەکە بڵاوبووەتەوە.














گەلەری