بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى هەولێر روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد "بکوژى عەرەبانچییەکە خۆى رادەست کردووە".
بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى هەولێر لە روونکردنەوەکەدا ئاماژەى بەوە کرد "ئەمڕۆ لە گەڕەکی سێتاقان تۆمەتبارێک بە ناوی (ش. س. ع) کەسێکی بە چەقۆ کوشت".
بەگوێرەى روونکردنەوەکە "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر
دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد کرد، کە نزیک بوون لە
دەستگیرکردنی تۆمەتبار".
ئەوەش ئاشکرا کراوە، تۆمەتبارەکە خۆی ڕادەستی بنکەی ئاسایشی کەورگۆسک کرد.
پێشتر ھۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا
ھاتووە، دوای ئەوەی ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لە حاڵەتێکی شەڕکردن
لە گەڕەکی سێتاقان ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
ئاماژەی بەوەشدا، ھێزەکانیان
بۆیان دەرکەوتووە کە شەڕەکە لە نێوان دوو ھاوڕێدا روویداوە و لە ئەنجامدا یەکێکیان بە ناوی (ش. ج. ێ) کە چەقۆی
بەرکەوتووە و گیانیلەدەستداوە.
دەشڵێت، "ھێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لە
ئێستادا لە حاڵەتی لێکۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی بکەری سەرەکی تاوانەکە دەستگیر بکرێت و
بدرێتە دادگا".
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، رووداوەکە لەسەر پردی سەیداوا
لە ناوشاری هەولێر روویداوە و ئەو دوو کەسەی شەڕەکە لە نێوانیاندا روویداوە
کاسبکاربوون.
دەشڵێت، تا ئێستا هۆکاری روودانی شەڕەکە نەزانراوە.
شایەتحاڵێک بە پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى راگەیاند "بکوژ سێ چەقۆى لە
کوژراوەکەدا و هەڵهاتووە".