لە ئەنجامی ئەو لافاوە زۆرەی رووی لە باشوری ھیندستان کردووە ٣٠ کەس گیانیانلەدەستدا.
ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی ھەواڵی فەرەنسا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ئەو لافاوە زۆرەی رووی لە ویلایەتی ئەندرا برادیشی ناوچەی کەناراوی کردووە ٣٠ کەس گیانیانلەدەستداوە و بەلایەنی کەمەوە ١٨ کەسی دیکەش بێ سەروشوێنن.
ئاماژەی بەوەشداوە، لافاوەکە سێ پاسی گەورەی لەگەڵ خۆی راپێچکردووە و زیانێکی زۆری پێگەیاندوون.
پسپۆڕانی کەشناسی ئاماژەیان بەوەداوە، بەھۆی گۆڕانی کەشوھەواوە و دروستکردنی باڵەخانەی زۆر و بەنداوەکان و بڕینەوەی دارستانێکی زۆر پێشبینیدەکرێت باشوری ئاسیا زیانێکی گەورەی پێبگات.
ئەمەلەکاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە بەھۆی بارینی بارانێکی زۆر و لافاو و رۆچوونی زەوییەوە زیانێکی زۆر بە ھیندستان کەوتووە.