PM:02:53:20/11/2021
9680 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی پۆلیسی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە بڕیاری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەرێم، سەرجەم وتەبێژەکانی پۆلیس لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بێ رەزامەندی پۆلیسی هەرێم نابێت لێدوان بۆ هیچ کەناڵێک بدەن و چاوپێکەوتن سازبکەن.
ئەمڕۆ شەممە، کارزان ئەمیر غەفوری بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی پۆلیسی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "بە بڕیاری بەرێوبەری پۆلیسی هەرێم لەمڕۆ بەدواوە سەرجەم وتەبێژی پۆلیسی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت مۆڵەتی پۆلیسی هەرێمیان هەبێت ئەوکات دەتوانن بچنە ناو بەرنامە و چاو پێکەوتنی کەناڵەکانەوە".
دەشڵێت، ئەم بریارە حاڵەتی رووداو و کۆنگرە
و لێدوانە تایبەتەکان ناگرێتەوە، تەنها بۆ بەرنامە و چاوپێکەوتنەکانە.
لەبارەى ئەوەی بەڕێوبەری پۆلیسی هەرێم تەنها
رەزامەندی داوە بچنە بەرنامەکانی یەک کەناڵەوە، پۆلیسی هەرێم ئاماژەی بەوەدا،
"ئەو کەناڵە بە رەسمی داوایان کردووە و نووسراویان لایە و هاوکارییان دەکەین هەر کەناڵێکی دیکە ویستی
هاوکاریان دەبین".
هێرش قادر – هەولێر