PM:01:05:20/11/2021
4236 جار خوێندراوەتەوە
دواى ئەوەى جوڵانەوەى نەوەى نوێ رێگاى سەرەکى بەشێک لە گەڕەکەکانى سلێمانى بەتەواوى چاککرد، دواى هەفتەیەک لە چاککردنى رێگاکە، ئەمڕۆ شارەوانى سلێمانى ئامێر و کەلوپەلى بردووەتە شوێنەکە و دەڵێت چاکى دەکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر بەهۆى بارانبارینەوە رێگاى سەرەکى قڕگە و بەشێک لە گەڕەکەکانى دیکەى ناو شارى سلێمانى ئاستەنگى هاتوچۆ بۆ شۆفێران دروستدەبوو و رێگاکە بەتەواوى داخرا.
تیمى ئەندازیاریی جوڵانەوەى نەوەى نوێ لەگەڵ یەکەم بارانى ئەمساڵ گرفتى وەستانى
ئاویان لە ڕێگا سەرەکییەکە چارەسەرکرد.