لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکى ڤیدیۆیى بڵاوکراوەتەوە کە سەربازێکى عێراقى خاوەن سێ ژن داوا لە فەرماندە سەربازییەکەى دەکات کە بەهۆى کەمى مۆڵەتەکانى رەزامەندى لەسەر دەستلەکارکێشانەوەى بکات.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا سەربازەکە دەڵێت "مۆڵەتەکەم ئەوەندە کەمە فریاى بەسەرکردنەوەى سێ ژنەکەم ناکەوم".
دەشڵێت، بەو
هۆیەوە ژنەکان داواى جیابوونەوەیان لێکردووە.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا
فەرماندەکە دەڵێت من کێشەکەت بۆ چارەسەر دەکەم و دەستبەردارى کارى سەربازى مەبە.
دەشڵێت
"مانگانە مۆڵەتى ١٢ رۆژت دەدەمێ، هەر ژنە و چوار رۆژ و رۆژێکى تریش بۆ چوون و
هاتنەوەت".
سەربازەکە لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا سوپاسى فەرماندەکە دەکات کە کێشەکەى
چارەسەر کردووە و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو لە سێ ژنەکەى منداڵى هەیە و لە دوو
خانوودا دەژین.
فەرماندە سەربازییەکە داوا لە سەربازەکە دەکات لە یەکە سەربازییەکەى خۆى
داواکارییەک پێشکەش بکات و گرێبەستى هاوسەرگیرییەکانى هاوپێچ بکات بۆ ئەوەى بڕیارى
پێدانى ١٣ رۆژ مۆڵەتى مانگانەى بۆ دەر بکات.
هەڵوێستى فەرماندە سەربازییەکە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەیەکى زۆرى
لێکەوتەوە و دەستخۆشییەکى زۆرى لێکرا بۆ ئەو کارەى.