سەردێڕ:

ئاسیاسێڵ خزمەتگوزاری 4G PLUS ی خستەگەڕ

AM:10:42:20/11/2021

3504 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند، وەک یەکەمین کۆمپنایای تۆڕی مۆبایل لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان، تۆڕی پەیوەندییەکانی پەرەپێداوە و لە 4G یەوە گۆڕی بۆ 4G+"فۆڕجی پڵەس".


کۆمپانیای ئاسیاسێڵ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، "ئاسیاسێڵ ھەمیشە پێشەنگە لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری وتەکنەلۆجیا بە بەشداربووانی".
لەراگەیەندراوەکەی ئاسیا سێڵدا هاتووە:"بە خۆشحاڵییەوە وەک یەکەم کۆمپانیا لە عێراقدا ھەستا بە پەرەپێدانی تۆڕی ئاسیاسێڵ بۆ ٤G+  کە لەڕێیەوە باشترین ئەزموون و خێراترین ئینتەرنێتان پێشکەش دەکات".
ئاماژەی بەوەشداوە، کۆمپانیاکە پەرەی بە تۆڕەکەی داوە  لە ٤جییەوە بۆ فۆرجی پڵەس وەکو یەکەمین کۆمپنایای تۆڕی مۆبایل لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان.
راگەیەنراوەکەی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ئەوەشی ئاشکرا کردووە، "ئەم پەرەپێدانە لەپاش ئەوەھات کە خواستی  ھاوڵاتییان رۆژ بە رۆژ بۆ ئینتەرنێتی خێرا زیادیکرد و کۆمپانیایی ئاسیاسێڵیش وەک کۆمپانیایەکی پێشەنگ لەو بوارەدا بەئەرکی خۆی زانی کەباشترین و خێراترین خزمەتگوزاری لەم بوارەدا بۆ ھاو‌ڵاتییان و بەکارھێنەران دابین بکات لەگەڵ بەرفراوانترکردنی تۆڕەکەشی ".
لەبارەی نرخی نوێی ئینتەرنێتەوە، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ئاماژەی بەوەشداوە، "دابینکردنی ئینتەنێت بەخیرایی فۆرجی پڵەس بەبێ گۆڕانکارییە  لە نرخدا و بەھەمان نرخی پاکیچەکانی فۆرجییە" .
ئاسیاسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیای خزمەتگوزاریی مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی ھەموو بەشەکانی عێراق بگرێتەوە.












گەلەری