سەردێڕ:

ئەم پێنج توێژە بەشەخۆراکەکانیان دەبڕدرێت

AM:10:22:20/11/2021

124892 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند، ئەو ھاوڵاتییانەی لە دەرەوەی وڵات دەژین و ئەوانەی بۆ زیاتر لە سێ مانگ گەشتی دەرەوەی وڵاتیان کردووە و سێ چینی دیکە بەشەخۆراکەکانیا دەبڕدرێت.


ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بازرگانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە وتیایدا ھاتووە، ئەو ھاوڵاتییانەی لە دەرەوەی وڵات دەژین و ئەوانەی بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ گەشتییان بۆدەرەوەی وڵات کردووە و ئەو ھاوڵاتییانەی ناویان لە ژورەکانی بازرگانی و پیشەسازی تۆمارکردووە و ئەوانەی لەلایەن دادگاوە بەندکراون تا کاتی سزادانەکانیان تەواودەبێت و ئازاد دەکرێن و ئەوانەی لە سنەدیکاکانی پزیشکان و پزیشکانی ددان و دەرمانخانەکان ناوییان تۆمار کراوە بەشەخۆراکەکانییان دەبڕدرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ناوەڕاسی مانگی ئاداری ئەمساڵدا ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرای کرد، لە پێناو رێکخستنەوەی فۆڕمی بەشەخۆراک و دابینکردنی ماددە خۆراکییەکان بۆ ھاوڵاتیان، بڕیاردراوە ئەو چین و کەسانە بێبەشبکرێت کە چیدیکە پێویستیان بەوە نییە حکومەت بەشەخۆراکیان بۆ دابینبکات.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، پێویستە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان لە ماوەی ٣٠ رۆژدا وەزارەتی بازرگانی ئاگاداربکەنەوە لەو کەسانەی موچەی مانگانەیان لە ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار دینار کەمتر نییە.
بەگوێرەی بڕیارەکە، ئەو کەسانەی ھێشتا ھاوسەرگیریان نەکردووە و موچەی مانگانەیان ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار دینارە بەشە خۆراکەکانیان دەبڕدرێت.
ھاوکات، ئەو بەڵیندەرانەی لە ریزبەندی پلەی شەشدا تۆمارکراون و ئەو ھاوڵاتیانەی خاوەنی کۆمپانیا و ئەوانەی لە ژووری بازرگانی و سەندیکانی پزیشکان و پزیشکانی دانساز و دەرمانساز و ئەوانەی پێویستە ساڵانە ١٨ ملیۆن باجبدەن لە بەشەخۆراکی مانگانە بێبەشدەکرێن.
ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھەر کەسێک لە سێ مانگ زیاتر بڕواتە دەرەوەی عێراق تا کاتی گەڕانەوەی بەشە خۆراکەکەی دەوەستتێنرێت، ھاوکات، جگە لە فەڵەستینیەکان ھەر ئاوارەیەکی دیکەی وڵاتانی عەرەبی بێ بەشکردنەکە دەیانگرێتەوە.












گەلەری