PM:11:49:19/11/2021
34940 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی دیالە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو خێزاندا لە سنوری شاری بەعقوبە کەسێک کوژرا، کە پیشەی پۆلیسە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی، نیهاد محەمەد وتەبیژی پۆلیسی پارێزگای دیالە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گوندی خرنابادی سنوری شاری بەعقوبەی پاریزگای دیالە لە شەڕی نێوان دوو خێزاندا هاوڵاتییەک کوژرا، کە پیشەی پۆلیس بووە و خاوەنی شەش منداڵە.
ئاماژەی بەوەشدا،
لە ئەنجامی شەڕەکە منداڵێكی کوژراوەکە و برایەكی برینداربوون.
وتەبێژی پۆلیسی
دیالە باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا پۆلیس هەوڵی دەستگیركردنی تۆمەتبارەکە دەدات و بۆ
ئەو مەبەستەش هێزەکانیان چوونەتە شوێنی رووداوەکە.
بڕیار جاف، گەرمیان