بۆ یەکەمجار و لەیەک کاتدا کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا دووجار چووە ناو مێژووەوە بەوەی یەکەم ژن بوو بۆ ماوەیەکی کاتی بووە سەرۆکی ئەو وڵاتە و یەکەم سەرۆکی ئەمریکاش بوو کورتترین ماوەی حوکمڕانی بەڕێکرد کە تەنها ٨٥ خولەک سەرۆک بوو.
ئەمڕۆ هەینی، کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا وەک یەکەم ژن بەشێوەیەکی فەرمی و کاتی، تەنها بۆ ماوەی ٨٥ خولەک بووە سەرۆکی ئەمریکا.
هاوکات، یەکەم سەرۆکی
ئەمریکا بوو کە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی کورتترین ماوەبووبێت.
بەهۆی ئەنجامدانی
پشکنینی هەناوبینی قۆڵۆن بە ئامێری نازۆر بۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ و بۆ
ماوەیەکی کاتی دەسەڵاتەکانی رادەستی جێگرەکەی کرد تا لە نەخۆشخانە دەرچوو.
پێش ئەنجامدانی
پشکنینەکە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەفەرمی دەسەڵاتەکانی بەشێوەیەکی کاتی رادەستی
کامالا هاریسی جێگری کرد و نامەیەکی ئاراستەی هەریەک لە نانسی پێلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی
نوێنەرانی ئەمریکا و پاتریک لیهی سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی پیران کرد و تیایدا بەفەرمی
دەسەڵاتەکانی بەشێوەیەکی کاتی رادەستی جگێرەکەی کرد.
لە نامەکەی بایدندا
هاتبوو، "پشکنینی ئاساییم لەلایەن پزیشکەکانەوە بۆ ئەنجامدەدرێت، لە دۆخێکی لەم
بارەدا بەشێوەیەکی کاتی ئەرکەکانم لە نوسینگەی سەرۆکایەتی ئەمریکا رادەستی جگێرەکەم
دەکەم."
دوای ٨٥ خولەک و
کاتێک پزیشکەکانی رێگەیان پێدا دەست بە راپەڕاندنی ئەرکەکانی بکاتەوە، جۆ بایدن سەرۆکی
ئەمریکا نامەیەکی دیکەی ئاراستەی بەرپرسانی وڵاتەکەی کرد و تیایدا هاتبوو، "بە
گوێرەی یاساکانی بەشی ٣ی ٢٥هەمی هەموارکراو
لە دەستوری ئەمریکا، پێتان رادەگەیەنم لە ئێستادا دەتوانم ئەرکەکانم راپەڕێنم و لە
نوسینگەی سەرۆکی ئەمریکا دەست بەکارەکانم دەکەمەوە."
جۆ بایدن؛ کە رۆژی
شەممە دەبێتە ٧٩ ساڵ بە تەمەنترین سەرۆکی ئەمریکا بوو لە کاتێکدا سوێندی یاسایی
خوارد و هەڵکشانی تەمەنی یەکێک بووە لە هۆکارەکان کە کۆمارییەکان هێرشیانکردووەتە
سەری.
کامالا هاریس؛ یەکەم
ژن و یەکەم رەشپێستە ببێت بە جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، لەو ماوەیەی کە دەسەڵاتی سەرۆکی
دەبێت لە ئەمەریکا مێژوو تۆمار دەکات و دەبێت بە یەکەم ژن سەرۆکایەتی ئەمەریکا
بکات.
کـ. ئـ