PM:11:15:19/11/2021
25024 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێکی ئەمنی لە بەغدای پایتەختی عێراق رایگەیاند، ژنێکییان لە قەزای تارمییە لە بەغدا دۆزیوەتەوە کە ماوەی ١٠ ساڵ لە کولانەی مریشکدا زیندانی کرابوو لەلایەن براکەیەوە.
ئەمڕۆ هەینی، چاوگێکی ئەمنی لە بەغدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە قەزای تارمییە لە بەغدا ژنێکییان دۆزیوەتەوە کە ماوەی ١٠ ساڵە لە کولانە مریشکدا زیندانی کرابوو، دەشڵێت، برای ژنەکە، خوشکەکەی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ لەو کولانە مریشکەدا زیندانی کردووە.
چاوگەکە ئاماژەی
بەوەشکردووە، کاتێک پۆلیس ژنەکەیان دۆزیوەتەوە دۆخێکی سەختی هەبووە.
هاوکات، چاوگە ئەمنییەکە
هیچ وردەکاری زیاتری لەبارەی هۆکاری زیندان و دۆخی تەندروستی ژنەکە و چارەنوسی
براکەی ئاشکرانەکردووە.
کـ. ئـ