سەردێڕ:

دادگای فیدڕاڵی عێراق گۆڕانکاری لە هەڵبژاردنی پێنج کاندیدی پەرلەماندا پەسەند کرد

PM:10:34:19/11/2021

81252 جار خوێندراوەتەوە

پاش سکاڵای حزبەکان لە دادگای فیدڕاڵی عێراق، ئەو دادگایە وەڵامی سکاڵاکانی دایەوە و گۆڕانکاری لە هەڵبژاردنی پێنج کاندیدی پەرلەمانی عێراقدا پەسەند کرد.


دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەنجامی سکاڵای حزبەکانی راگەیاند و تیایدا بڕیاریدا، رۆنزی زیاد سیدۆ کاندیدی یەکێتیی لە پارێزگای نەینەوا و هەرێم کەمال ئاغا کاندیدی هەمان حزب لە هەولێر هەڵبژێردرێن بۆ پەرلەمانی عێراق.

هەر بەپێی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق هەریەک لە، سادق مەدلول حەمەد کاندیدی سەربەخۆ لە پارێزگای بابل و غەریب عەسکەر کاندیدی هاوپەیمانی فەتح لە پارێزگای کەرکوک و رەفیق ساڵحی هاوپەیمانی فەیح لە پارێزگای بەسڕە هەڵبژێردران بۆ پەرلەمانی عێراق.

رۆژی ١٠ی مانگی رابردوو، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و دواتر چەند حزب و لایەنێک سکاڵایان تۆمارکرد و دادگای فیدڕاڵی عێراق پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆ سکاڵاکان وەڵامی سکاڵاکانی دایەوە.

لە هەڵبژاردنەکەدا رەوتی سەدر زۆرترین کورسی بەدەستهێنا و بووە خاوەنی ٧٣ کورسی، لە هەرێمی کوردستانیش پارتی هێزی یەکەم و نەوەی نوێ هێزی دووەم بوون و ئەگەر بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا رێژی ١٠٪ زیاتر بووایە نەوەی نەوەی دەبووە هێزی یەکەم.

 













گەلەری