سەردێڕ:

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر قەوارەیەک و شەش کەسایەتی ئێرانیدا سەپاند

PM:09:39:19/11/2021

2624 جار خوێندراوەتەوە

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش رایگەیاند، سزاکان لە چوارچێوەی ئەو فشارەنەدایە، کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەیسەپاندن.


سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو تۆمەتانەی کە واشنتن ئاڕاستەی ئێرانی کردووە و بەهۆیەوە سزا نوێیەکانی سەپاندووە، "بێ بنەمان و درۆی وڵاتێکە کە بەردەوام دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی تردا دەکات."

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە، ئەمریکا زنجیرەیەک سزای نوێی بەسەر شەش کەسایەتی و قەوارەیەکی ئێرانیدا سەپاند، ئەوەش بە تۆمەتی هەوڵدانیان بۆ دروستکردنی کاریگەریی لەسەر چۆنێتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠دا.

لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا رایگەیاند، بەپێی سزاکان سەرجەم دارایی و بەرژەوەندییەکانی ئەوانەی سزاکان بەسەریاندا سەپێندراوە سڕدەکرێن و رێگەش بە ئەمریکییەکان نادرێت مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن.













گەلەری