PM:06:36:19/11/2021
15948 جار خوێندراوەتەوە
یەکێک لە گرفتە سەرەکییەکانى کۆچبەرانى سنورى بیلاروسیا و پۆڵەندا لەناو کەمپەکان نەبوونى وزەى کارەباى پێویستە بۆ بارگاویکردنى مۆبایلەکانیان.
ماڵپەرى روسیا ئەلیەوم گرتەیەکى ڤیدیۆیى کەمپەکانى کۆچبەرانى بیلاروسیاى بڵاوکردۆتەوە کە کۆچبەران دەستە دەستە لە وزەیەکى کارەباى ناو کەمپەکە کۆبوونەتەوە و مۆبایل و پاوەر بانکەکانیان بارگاوى دەکەنەوە و ماڵپەرەکە ئەو کارەى بە دانیشتنى بارگاویکردنى مۆبایلەکان، ناوبردووە.
بەگوێرەى ماڵپەرە روسییەکە
لەناو کەمپەکان چەند شوێنێک دیاریکراوە بۆ بارگاویکردنى مۆبایل و پاوەر بانکەکانى
کۆچبەران و بەراورد بە رێژەى زۆرى کۆچبەرەکان ئەو شوێنانەى وزەى کارەباى بۆ
دابینکراوە لە کەمپەکان زۆر کەمن و کۆچبەران ناچارن کاتێکى زۆر بەدیار
بارگاویکردنى ئامێرەکانیان دابنیشن.