گرتەیەکی ڤیدیۆیی گۆشەیەکی جیاوازی دیاردەی مانگ گیرانی نیمچەیی تۆمارکردووە کە ئەمڕۆ روویدا و درێژترین ماوەی هەبوو و لە بەشێک لە وڵاتانی جیهاندا بینرا.
لە گرتە ڤدیۆییەکاندا کە لە ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا تۆمارکراوە و قۆناغەکانی دیاردەی مانگ گیرانی نیمچەیی تێدا دەردەکەوێت کە ماوەکەی نزیکەی سی کاژمێر و نیوی خایاند.
ئەم دیاردەیەش لە
سەدەی ١٥ەوە بە یەکەم رووداوی مانگ گیرانی نیمچەیی دادەنرێت و بۆ سەدەی ٢١یش بە درێژترین
ماوەی مانگ گیران دادەنرێت.
لە ماوەی
رابردوودا، ئاژانسی ناسای ئەمریکی رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت لە ١٩ی تشرینی دووەمی
ئەمساڵ دیاردەی مانگ گیرانی نیمچەیی رووبدات و لە بەشێکی زۆر لەناوچەکانی سەر زەوی ببینرێت.
لەبارەی درێژی
ماوەی دیاردە گەردوننیەکەشەوە، ئاژانسی ناسا ئاماژەی بەوەدابوو کە ئەم دیاردەیە لە
نێوان سالانی ٢٠٠١ بۆ ٢١٠٠ درێژترین دیاردەی مانگ گیران دەبێت کە روودەدات.
مانگ گیران دیاردەیەکی
سروشتییە و کاتێک روودەدات زەوی دەکەوێتە نێوان زەوی و خۆرەوە و بەمەش سێبەری زەوی
دەکەوێتە سەر روبەری مانگ.
بەگوێرەی زانیارییە
نوێیەکانی دامەزراوە گەردونناسییەکان، لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢ مانگ گیرانی گشتی روودەدات،
بەڵام مانگ گیرانی درێژخایەن تا ٨ی شوباتی ٢٦٦٩ رووناداتەوە.
کـ. ئـ