سەردێڕ:

لە تەقینەوەیەکدا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا دوو هاوڵاتی عێراقی گیانیان لەدەستدا

PM:04:33:19/11/2021

5040 جار خوێندراوەتەوە

لە ئاکامی روودانی تەقینەوەیەک لە بینایەکدا لە شارۆچکەی کێچی ئۆرەن لە ئەنقەرە، بەشێکی بیناکە داڕووخا و بەهۆیەوە دوو کەس کە باوک و منداڵ بوون گیانیان لەدەستداوە، کە هاوڵاتی عێراقین و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.


ئاژانسى هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، دوا بە دوای تەقینەوەکە تیمەکانی ئاسایش، تەندروستیی و ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کران.

بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکە بەهۆی دزەکردنی غازەوە روویداوە و، بەهۆیەوە بەشێکی بیناکە داڕووخاوە.

لە پاش گەیشتنی تیمەکان بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە و، سەرەڕای هەموو هەوڵەکان دوو کەسیان کە باوک و کچێکی تەمەن دوو ساڵان بوون گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسى هەواڵی ئەنادۆڵ دەشڵێت، ئەو پیاوەی لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە هاوڵاتییەکی عێراقیيە و پێنج ساڵ بەرلە ئێستا لە تورکیا نیشتەجێ بووە و، لە ناوچەی پیشەسازی کاری چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلی کردووە.













گەلەری