پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند "سێ مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان کرا کە یەکێکە لە سەربازگە گەورەکانى تورکیا لە هەرێمى کوردستان".
ئەمڕۆ هەینى، پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى لە پارێزگاى دهۆک ئاماژەى بەوە کرد "سێ مووشەک ئاراستەى سەربازگەى زیلکان سەر بە قەزاى شێخان کراوە کە گەورەترین سەربازگەى تورکیایە لە هەرێمى کوردستان".
وتیشى "دوو لە موشەکەکان لە نزیک سەربازگەکە کەوتووەتە خوارەوە، موشەکێکیش
لە نزیک کەنیسەی دێر مار مەتێی مەسیحیەکان کەوتوەتە خوارەوە".
روونیشیکردەوە "تورکیا بە مووشەک بەرپەرچی
هێرشەکەی داوتەوە و یەکێک لە موشەکەکانی تورکیا بەر گەرەکی(حی السدام) کەوتوە لە
موسڵ".
سەربازگەکەی تورکیا لە زێلکان لە سالی ٢٠١٥ لە
بناری چیای مەقلوب لە نێوان باشیک و زێلکان دانراوە و یەکێکە لە سەربازگە گەورەکانی
تورکیا لە هەرێمى کوردستان.
بەهێرشە موشەکییەکەى ئەمڕۆوە لە ماوەی دوو هەفتەدا
ئەمە سێیەم جارە ئەو سەربازگەیە بە مووشەک بۆردومان دەکرێت.
تەیف گۆران، دهۆک