وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، یەکێک لە تۆمەتبارای کوشتنی ژن و مێردەکەی رۆژی رابردووی گەڕەکی شۆڕاوی کەرکوک دەستگیرکراوە.
عامر نوری وتەبێژی پولیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، یەکێک لە تۆمەتبارانی کوشتنی ژن و مێردەکەی گەرەکی شۆڕاوی دەستگیرکرد و دوو لە تۆمەتبارەکانیش ھەڵھاتوون بەرە و شوێنێکی نادیار.
باسی لەوەشکرد،
تۆمەتبارەکان خزمی قوربانیەکانن و هێشتا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
ئەوەسی خستەڕوو،
ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکراوە لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانی بە تاوانەکەیدا
ناوە کە بە هاوبەشی لەگەڵ دوو تۆمەتبارەکەی دیکە ئەنجامیانداوە.
ئەوەش دوای ئەوە
دێت، دوێنێ لە شارى کەرکوک و لە گەڕەکى شۆراو چەند چەکدارێکى نەناسراو دەچنە سەر
ماڵێک و ژن و پیاوى ماڵەکە دەکوژن و ئۆتۆمبیلەکەیان دەدزن.
دیار محەمەد،
کەرکوک