دایک و کوڕێک لەدواى ١٥ رۆژ لە نەمانى پەیوەندییان گەیەندرانە نەخۆشخانەیەکى پۆڵەندا و دایکەکە سەرما کارى تێکردووە و بەربەستى بۆ رۆیشتن بۆ دروستکردووە.
ئەمڕۆ هەینى، رەگەز کەمال چالاکوانى کورد لە نزیک سنورى پۆڵەندا و بیلاروسیا ئاماژەى بەوە کرد "کەمێک لەمەوبەر خێزانێکى کۆچبەرى کورد کە خەڵکى شارى سلێمانین و لە دایک و کوڕێک پێکهاتوون گەیەنرانە نەخۆشخانەیەکى پۆڵەندا".
ئەو چالاکوانە روونیکردەوە "دایکەکە ناوى کانى سامانە و کوڕەکەش
ناوى ئەنەسە و ١٥ رۆژ بوو پەیوەندییان نەمابوو".
ئاماژەى بەوەش کرد "کاوە هاوسەرى ئەو ژنە لەلاى سەربازانى پۆڵەندا
دەستبەسەرە".
لەبارەى دۆخى تەندروستییان، رەگەز کەمال ئاماژەى بەوە کردووە
"کانی ناتوانێت بەباشی بڕوات قاچ و دەستی و جەستەی برینی هەیە".
وتیشى "هاوکات گەنجێکى خەڵکى هەورامان بەناوى شاهید بەهۆى تێکچوونى
تەندروستى و بە بیهۆشى گەیەنراوەتە نەخۆشخانەى ئەو وڵاتە".