سەرلەنوێ لە شارى هەولێر لەسەر راگرتنى ئۆتۆمبێل لە ناو بازاڕى ئەو شارە شەڕ دروست بوو و دوو کەس بریندار بوون.
ئەمڕۆ هەینى، پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند "لە بازاڕى نیشتیمان لەنێوان خاوەن پارکى ئۆتۆمبیلەکانى ئەو ناوچەیە و دەستگێڕەکانى ئەو ناوچەیە لەسەر راگرتنى ئۆتۆمبیل شەڕ دروستبووە."
وتیشى "لە
شەڕەکەدا دوو کەس بریندارە و برینى یەکێکیان بە فیشەکە و ئەوەى تریان بە چەقۆ بریندار
بووە."
ئەوەشی خستەڕوو، لەو شوێنە و بازاڕەدا، دەستگێڕ و دوکاندارەکان لەشوێنی
بەرامبەر خۆیان ئۆتۆمبێلەکانیان رادەگرن، لەسەر ئەو هۆکارە لەگەڵ خاوەنی پارکی
ئۆتۆمبێلەکاندا لێیان بووەتە شەڕ.
ئەوەش دووەم رووداوە لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا لەو شارەدا
رووبدات و شەوی رابردووش، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لەسەر پارککردنی ئۆتۆمبێل لە
گەراجی چێشتخانەیەکدا شەڕ روویداوە و دوو کەس کوژراون.
موراد ئەحمەد، هەولێر