بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئەمشەو پێنجشەممە لە ناو شاری کەلار و لە رێگای پشتێنەی شار (حەولی) رووداوێک لە جۆری پێکدادان روویدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (ئۆپڵ ڤیکترا و تویۆتا کراون) روویداوە، لە ئەنجامی رووداوەکەدا شەش کەس بریندار بوون.
هاتوچۆی گەرمیان
باسی لەوەشکردووە، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی
شەهید هەژار کراون.
بەگوێرەی ئامارەکانی
هاتوچۆی هەرێم لە ماوەی ۱۰ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا سێ هەزار و ٥٠٩ رووداوی هاتوچۆ روویداوە، کە
بەهۆیەوە ٥٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش هەزار و ٢٦ کەسیش برینداربوون.
بەپێی دوایین
ئامار، لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ۹٥۰ هەزار ئوتۆمبێل هەیە، واتە هەر سێ کەسێک
ئوتۆمبێلێکی بەردەکەوێت، لە کاتێکدا بەپێی ستانداردی جیهانی دەبێت هەر حەوت کەسێک
و یەک ئۆتۆمبێلی بەربکەوێت.