ئێوارەی رۆژی ١٧ی ئەم مانگە، لە کاتی دەوامی فەرمیدا سێ کەس چوونەتە قوتابخانەی هێزی تێکەڵ لە دهۆک و هێرشیان کردووەتە سەر مامۆستایەک و بە چەقۆ بە سەختی برینداریان کردووە.
چاوگێکی ئاگادار لەسەر رووداوەکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو سێ کەسە بە چەقۆ و چەک چوونەتە ناو قوتابخانەکە و پاش ئەوەی دەمەقاڵێ لە نێوان ئەوان و مامۆستایەکدا روویداوە هێرشیان کردووەتە سەر مامۆستاکە و بە چەقۆ بە سەختی برینداریان کردووە.
چاوگەکە ئاماژەی
بەوەشکردووە، دوای برینداربوونی مامۆستاکە هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی
رووداوەکە و مامۆستاکەیان بە برینداری بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن گواستووەتەوە.
لەبارەی
رووداوەکەوە، ئێن ئاڕ تی پەیوەندی بە پۆلیسی دهۆک و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و
تەندروسییەوە کرد، بەڵام سەرجەمیان بێ ئاگایی خۆیان لەسەر رووداوەکە نیشاندا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی
ئێن ئاڕ تی، لایەنە پەیوەندییدارەکان ئاگاداری بابەتەکەن، بەڵام تەواوی
مامۆستاکانی ئەو قوتابخانەیە ئاگادارکراون کە ئەو بابەتە نابێت ئاشکرابکرێت و هۆشدارییان
داوە لەبارەی باسکردنی بابەتەکەوە.